نێچیرڤان بارزانى بانگهێشتى ئیمارات ده‌كرێت

هەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2023/10/8 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لزاهرى، كونسولى گشتیى ئیمارات له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا، وێڕاى گه‌یاندنى سڵاو و ڕێزى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئیمارات به به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز كونسولى گشتیى ئیمارات بانگهێشتنامه‌یه‌كى سه‌رۆك شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیانى به سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى گه‌یاند بۆ سه‌ردانى ئیمارات و به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى جیهانیدا بۆ كارى كه‌شوهه‌وا (COP28) كه ڕۆژانى یه‌ك و دووى دیسه‌مبه‌رى داهاتوو له شارى ئێكسپۆ دوبه‌ى ئه‌نجام ده‌درێت و له‌گه‌ڵ ڕۆژى نیشتمانیى ئیماراتدا هاوكاته.
كۆبوونه‌وه‌كه له چوارچێوه‌ى گه‌ڕى بیست و هه‌شته‌مینى كۆنگره‌ى لایه‌نه‌كانى ڕێككه‌وتنى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌رباره‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا دێت كه ئیمارات سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌م گه‌ڕه‌ى ده‌كات و له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێككه‌وتنى پاریس پرسه‌كانى تایبه‌ت به گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى و ڕۆڵى وڵاتانى جیهان له كه‌مكردنه‌وى مه‌ترسییه‌كانیدا، تاوتوێ ده‌كات.
ده‌رفه‌ته‌کانی وه‌به‌رهێنانی ئیماراتی له عێراق و هه‌رێمی کوردستان و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان، دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




