٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی له‌ بزووتنەوەی ئیسلامی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان 

بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی ئەنجامدان و سەرکەوتنی کۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شورا و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین. 

هیوادارین دەرئەنجام و بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان هاندەری زیاتری هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی و یەک هەڵوێستی بن لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان. 

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەرکەوتوو بن.

 

مەکتەبی سیاسیی

پارتی دیموکراتی کوردستان

٧ـی ١٠ـی ٢٠٢٣

هەواڵی پەیوەندیدار