"پێنج نەخۆشخانە دروست دەکرێن"

مووسڵ_KDP.info_ سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: بە هەوڵی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بڕیارە پێنج نەخۆشخانە لە سنووری پارێزگای نەینەوا لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دروست بکرێن.
مەحما خەلیل، سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیارە لە شنگال نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێلەیی، لە سنوون 50 قەرەوێلەیی، لە زوممار 50 قەرەوێلەیی، لە باشیک 100قەرەوێلەیی، لە مەخمووریش نەخۆشخانەیەکی 50 قەرەوێلەیی دروست بکرێت.
مەحما خەلیل گوتیشی: بۆ ئە پێنج نەخۆشخانەیەی لە سنووری مووسڵ لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن پارە تەرخان کراوە و هەموو رێکارەکانیی تەواو بوونە، ئێستا کەوتووەتە قۆناغی جێبەجێکردن و دروستکردنی نەخۆشخانەکان.
مەحما خەلیل دەشڵێ: دروستکردنی ئەو نەخۆشخانانە بە هەوڵی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانە و، پێویستە لەماوەی نزیکەی دووساڵ نەخۆشخانەکان دروست بکرێن.
بڵند ئیبراهیم




