٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی و کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا کۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئارشاک مانۆکیان، کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئارشاک مانۆکیان، کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆکوەزیرانی کردبوو.

لەو دیدارەدا، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەرمینیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە کوردستان کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست.

لەلای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ هاوکاریکردن و پشتگیریکردنیان لە ماوەی کارکردنیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار