نێچیرڤان بارزانى به‌شداریى یادى ڕۆژى نیشتمانیى ئه‌ڵمانیا ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/10/5 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوره‌سمى یادى ڕۆژى نیشتمانیى ئه‌ڵمانیادا كرد كه به “ڕۆژى یه‌كگرتنه‌وه” ناسراوه و له‌لایه‌ن كونسولخانه‌ى گشتیى ئه‌ڵمانیاوه له هه‌ولێر، ساز كرا.
له ڕێوره‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێزان نوێنه‌رانی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی و سه‌رۆک وه‌زیران و ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى به‌رپرسانى باڵای هه‌رێمى كوردستان و دیپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتانى بیانى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و كه‌سایه‌تى و میوان له پێكهاته جیاكانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزباییى ڕۆژى نیشتمانى له ئه‌ڵمانیا كرد و هیواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاسی بانگهێشتکردن و ده‌ستخۆشى له ئاماده‌كاران و ستافى كونسولخانه‌ى ئه‌لمانیا له هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ڕێكخستنى چالاكییه‌كه.




