٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەی هەژماری من لە وەزارەتەکان کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: پڕۆژەی هەژماری من کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە ئێستا لە وەزارەتەکان جێبەجێ دەکرێت و لەوەزارەتی پەروەردە تەواو بووە، هەر فەرمانبەرێک هەژمارێکی بانکی بۆ دەکرێت و لەو ڕێگەیەوە مووچە وەردەگرێت.

دکتۆر سەیوان فەرەج ، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پڕۆژەی هەژماری من لە هەموو وەزارەتەکان کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، دوێنێش وەزارەتی ئێمە کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا و هەر فەرمانبەرێک هەژمارێکی لە بانک بۆ دەکرێتەوە و مووچەکەی دەخرێتە سەر، دواتر بەماستەر کارتەوە مووچە وەردەگرن، ئێستا لەسەر ئەوە وەستاوە ئەو وەزارەتانەی ماون تەواو بن بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت.
دکتۆر سەیوان فەرەج گوتیشی: سێ بانک دیاری کراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە کە پڕۆژەیەکی زۆر گرنگ و پێویستە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار