نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له به‌رپرسێكى ئه‌لیزێ كرد

هه‌ولێر-KDP.info- شه‌وى چوارشه‌ممه 2023/10/4 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز پاتریک دورێل ڕاوێژکاری سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریكا کرد.
له دیدارێكدا ده‌ربارەى به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى به‌ڕێز ئیمانوئێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئاماژه‌یان به ڕۆڵ و به‌شداریى كاراى فه‌ره‌نسا له هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا كرد، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بایه‌خ و پێویستیى پشتگیریى فه‌ره‌نسا له عێراق له‌م قۆناغه‌دا، هاوڕا بوون.
ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیش، هه‌ردوولا داكۆكییان له گرنگیى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و یه‌كده‌نگى و یه‌كهه‌ڵوێستییان له به‌غدا كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك ماكرۆن و پشتگیریى فه‌ره‌نسا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، ده‌رباره‌ى كێشه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌غدا دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ده‌ستوور و سیستمى فیدراڵى، هه‌میشه ئاماده‌ى چاره‌سه‌رییه.
دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش له عێراق و سووریا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




