٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاپۆرتێک لەبارەی کێشەی دارایی ھەرێم و بەغدا دەدرێتە سەرۆکایەتی پەرلەمان

سەرچاوە: KDP.info

بڕیارە سبەی رۆژی پێنجشەممە ھەردوو وەزیری دارایی ھەرێم و عێراق سەردانی پەرلەمانی عێراق بکەن و لەگەڵ لیژنەی دارایی لەبارەی کێشەی نێوانیان ڕووبەڕووی یەکتر بکرێنەوە، ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێ: ڕاپۆرتێک لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەردوو لا دەدرێتە سەرۆکایەتی پەرلەمان.

د.خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: پێشتر پەرلەمان بانگھێشتی ھەردوو وەزیری دارایی حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵی بۆ پەرلەمان کردووە، لە کۆبوونەوە وەزیری دارایی ھەرێم وردەکاریەکانی دەخاتەڕوو بۆ لیژنەی دارایی تا بزانین کێشە و ئاستەنگەکان چین و بۆچی چارەسەر نەکراون.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی گوتیشی: وەزیری دارایی ھەموو وردەکاری داھاتی نەوت و نانەوتی ھەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو، ھەروەھا خەرجیەکانی سەر ھەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و ھەموو ئەو کێشانەی ھەن باسیان دەکات، تا بزانین کێشەکان چین و داھاتوو خەرجی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چییە.

د. خەلیل غازی روونی کردەوە: لیژنەی دارایی پێشتر ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی وردەکاری کێشەکانی نێوان ھەردوو حکوومەت لەبارەی داھات و خەجی و بودجە بزانین، ئێمە دوای بانگھێشتی وەزیرانی دارایی ڕاپۆرتێک ئامادە دەکرێت و رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت لەبارەی ھەموو کێشەکانەوە.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار