مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامانی سەرکردایەتی دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات.
بۆ/ بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
سڵاوێکی گەرم
بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی کۆنگرەی پێنجەمی حزبتان و ھەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆک و ھەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ھیوادارین ئاکام و بڕیارەکانی کۆنگرەکەتان خاڵی وەچەرخان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوە و نیشتیمان.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٣-١٠-٢٠٢٣




