٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سۆفی محەمەد قادر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو سۆفی محەمەد قادر دەکات.

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سۆفی محەمەد قادر)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و دیاری دەڤەری پشدەر خوالێخۆشبوو (سۆفی محەمەد قادر)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ھونەرمەندان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدووربن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٣-١٠-٢٠٢٣

هەواڵی پەیوەندیدار