ڕێگای مووسڵ بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار نۆژەندەکرێتەوە

مووسڵ_KDP.info_ جێگری پارێزگاری مووسڵ گوتی: کارکردن لە نوژەنکردنەوەی ڕێگای مووسڵ بەردەوامە و چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی 15ڕۆژی داهاتوودا تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.
جێگری پارێزگاری مووسڵ، رەفعەت سمۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: نوژەنکردنەوەی ڕێگای مووسڵ لەمەندانەوە دەست پێ دەکات بۆ مووسڵ، گرنگی زۆری هەیە بۆ هاتوچۆکردن لە پارێزگای دهۆک بەشێوەیەکی گشتی بۆ مووسڵ، چونکە ئەو ڕێگایە تێکچوبوو و پێویستی بە نوژەنکردنەوە هەبوو ، لەبەر ئەوەی هی سەردەمی ڕژێمی بەعس بوو، بۆیە بە هەوڵی نوێنەرانی کورد لە مووسڵ توانرا ئەو رێگایە نوژەن بکرێتەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی خۆمان.
ڕەفعەت سمۆ گوتیشی: ئێستا هەنگاوی زۆر باش چوونەتە پێشەوە و گەیشتونەتە گوندی دراویشی کوردانی شەبەک، چەند (کم)ێکی کەم ماوە تەواو بکرێت، لەماوەی دیاری کراو تەواو دەبێت، پێ دەچێت لەماوەی 15رۆژێکی دیکە نوژەنکردنەوەکە تەواو بێت وپێش هاتنی وەرزی باران بارین بکەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.
لە 18/6/2023 بەردی بناغەی نوژەنکردنەوەی ڕێگاکە دانرا کە 22.5 کم دەبێت و بە گوژمەی 2 ملیار و 513 ملیۆن و 14هەزار دینار لە ماوەی 150رۆژ تەواو دەکرێت.
بڵند ئیبراهیم




