مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خاتوو ئاھوو محەممەد سەمین دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو ئاھوو محەممەد سەمین دەکات.
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئاھوو محەممەد سەمین).
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ئاھوو محەممەد سەمین)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بەھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆستان و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
جارێکی دیکە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢-١٠-٢٠٢٣




