٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"قوتابیان لە کەرکووک لە خوێندنی عەرەبییەوە روو لە قوتابخانە کوردییەکان دەکەن"

سەرچاوە: KDP.info

کەرکوک_KDP.info_  بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەڵێت،  حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پارەوە 6ملیار دیناری بۆ تەرخان کردووین و هەموو پێداویستی بۆ دابینکردووین، بەهۆی گرنگی خوێندنی کوردی قوتابی لە قوتابخانە عەرەبییەکان ڕوو لە قوتابخانە کوردییەکان دەکەن.

شێرزاد ڕەشید کاکە، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پارساڵەوە شەش ملیار دیناری بۆمان دابین کردووە و هەموو پێداویستیێکی بۆ دابین کردووین، مووچەی وانەبێژ و ماموستایان دابین دەکات، ئێمە وەک هەرێمی کوردستان مووچەمان هەندێک دواکەوت، هەندێکیان بایکۆتیان کردبوو ئەمڕۆ زۆرینەیان گەڕانەوە بۆ قوتابخانەکان، بۆیە پرۆسەی خوێندن زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت و هیچ کێشە وگرفتێکمان نییە و زۆر بەڕێکوپێکی پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت.

شێرزاد ڕەشید کاکە گوتیشی: ئێمە 532 قوتابخانەی کوردی و 42 باخچەی منداڵانمان هەیە، بەگشتی 105هەزار قوتابی لەخۆ دەگرن، ئێستا ژمارەکە زیادی کردووە و بەردەوام قوتابی لە قوتابخانە عەرەبییەکان دەگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە کوردییەکان، خوێندنی کوردی هەمیشە پێشەنگ بووە و لە زانکۆکان وەردەگیرێن، بۆیە خەڵک ڕوو لە قوتابخانە کوردییەکان دەکات و ڕۆژانە پەیوەندیمان پێوە دەکەن، ئێمەش پێشوازییان لێ دەکەین.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار