٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێش وەرزی باران بارین پڕۆژەی پیشەسازی بەردەڕەش تەواو دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش_ KDP.info _سەرپەرشتیاری پڕۆژەی دروستکردنی پڕۆژەی پیشەسازی بەردەرش ئاشکرایکرد: بە بەردەوامی کار لە پڕۆژەی پیشەسازی بەردەڕەش دەکرێت بۆ ئەوەی پێش وەرزی باران بارین تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەت پیشەوەر و شوفێرانی خۆشەویست.

ئەندازیار عیماد ڕەشید: بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ماوەیەک بوو پڕۆژەی پیشەسازی بەردەڕش کە خۆی لەدروستکردنی ئاوەڕۆ و کۆنکریتکردنی ڕێگا ناوخۆییەکانی پیشەسازی بەردەڕەش دەبینێتەوە بە سستی بەڕێوە دەچوو، چەند گرفتێکمان هەبوو، بەڵام گرفتەکە چارەسەر بووە و ئێستا هەنگاوی زۆر باشمان ناوە، ئاوەڕۆکان تەواو بوونە و ڕێگا ناوخۆییەکانیش چەوڕێژ کراوە و کربستۆنیشی بۆ دانراوە . 

ئەندازیار عیماد ڕەشید گوتیشی، دوای ئەو وردەکاریانە تەواو دەبێت دەست بە کۆنکریت کردنی رێگا ناوخۆیەکانیش پیشەسازی بەردەڕەش دەکرێت، کە پڕۆژەیەکی زۆر گرنگە و ماوەیەک بوو گرفتی بۆ پیشەوەران دروست کردبوو، چونکە بەهۆی ئەنجامدانی پڕۆژەکە نەیاندەتوانی وەکو پێویست کاری خۆیان بکەن، بەڵام ماوەیەک کاریان ڕاگرت ئێمەش توانیمان کاری باش ئەنجام بدەین، ئێستا چەند هاوکاربن زووتر کاری خۆمان ئەنجام دەدەین.

ڕەشید باسی لەوەشکرد: کار دەکەین پێش هاتنی وەرزی باران بارین ئەو پڕۆژەیە تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەت پیشەوەر وشوفێرانی قەزای بەردەڕەش.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ملیارێک و 600 ملیۆن دیناری تەرخان کردووە بۆ دروستکردنی ئاوەڕۆ و ڕێگا ناوخۆییەکانی پیشەسازی نوێی بەردەڕەش.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار