لە دھۆک کۆنفرانسێک لەبارەی مەترسییەکانی ماددەی ھۆشبەر بەڕێوەدەچێ

ئەمڕۆ پارێزگاری دھۆک لەگەڵ لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان لە سنووری پارێزگای دھۆک کۆبووەوە و سکرتێری ڕۆژنامەوانی پارێزگاری دھۆکیش ئاشکرایکرد: بڕیارە لەم مانگەدا کۆنفرانسێک لەبارەی مەترسیەکانی ماددەی ھۆشبەر ئەنجام بدرێت.
میللەت عسمەت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی پارێزگاری دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە د. عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆک بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان لە سنووری پارێزگای دھۆک کۆبووەوە و باسی ھەنگاوە پراکتیکییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان کرا، هاوکات باسی بەکارهێنەران و ئەو کەسانەیش کرا کە بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەکەن لە سنووری پارێزگای دھۆک.
سکرتێری ڕۆژنامەوانی پارێزگاری دھۆک گوتیشی: بڕیارە لەم مانگەدا کۆنفرانسێکی زانستی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان لە دھۆک بەڕێوە بچێت و تێیدا بەوردی ھۆکار و چارەسەرییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان دەستنیشان بکرێن.
قائید میرۆ




