٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێبوار تاڵەبانی: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کەرکووک ھیچ ئەنجامێکی نابێت

سەرچاوە: KDP.info

ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێی وایە عێراق کەمتەرخەمە لەسەر ڕووداوەکانی کەرکووک و دەشڵێ: باوڕەم وایە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ٢ی ئەیلوولی ڕابردوو ھیچ ئەنجامێکی نابێت، لەبەر ئەوەی عێراق بە مەرکەزیەت کار دەکات.

ڕێبوار تاڵەبانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لە ١٨ی ئۆکتۆبەرەوە گوتم کەرکووک بەسەربازگە کراوە و تا ڕەوشی کەرکووک ئاسایی و یاسایی نەکرێتەوە نابێت بە شێوەیەکی قانوونی مامەڵە لەگەڵ پارێزگاری کەرکووک بکرێت،  دوای شەش ساڵ لە ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەر ئێستا زۆربەی لایەنە کوردستانییەکان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕە بە سەربازگەکردن ھەیە، لە ڕێککەوتنی نێوان سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو خاڵە جێگیر کراوە نابێت بە سەربازگەکردن لە کەرکووک زمێنێت.
گوتیشی: لە ڕووداوەکانی ٢ی ئەیلوول دەرکەوت ھەر مافێک کورد داوای بکات بەھەمان عەقلیەتی ڕژێمی پێشوو بەرەنگاری دەبنەوە، نەتەوەی کورد بە تەنھا بۆی نییە داوای ھیچ مافێک بکات و لێی قەدەغەکراوە.
ڕێبوار تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لێکۆڵینەوەی عێراق لە ڕووداوەکانی کەرکووک ھیچ ئەنجامێکی نابێت، چونکە نە سەرەتای دیارە و نە ئەنجامیشی دەبێت، چونکە پێشتر ئەزموونمان ھەیە لە عێراق ئەو کەیسانە ئەنجامیان چۆنە، ٩٠٠ کەس لە تشرینیەکان کوژران و چوار ھەزاریش برینداربوون تا ئێستا لێکۆڵینەوە ھیچ ئەنجامێکی نەبووە، ئەوەی مانگی ڕابردووش لە کەرکووک ڕوویدا بە ھەمان شێوە ئەنجامێکی ئەوتۆی نابێ، ئەگەر ئەنجامی لێکۆڵینەوەش ئاشکرا بکرێت لێپرسینەوە لەگەڵ تۆمەتباران ناکرێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار