٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دژوار فایەق: بەهیچ شیوەیەک نابێت ناهەقی بەرامبەر رۆژنامەنووسانی کورد بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی باڵای ماددەی 140 لە بەغدا و ڕاوێژکاری باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێدانی زەوی بە ڕۆژنامەنوسان لە کەرکوک هاتە دەنگ و گوتی: دەبێت دابەشکردنی زەوی بەعەدالەت بێت و بەسەر ڕۆژنامەنووسی هەموو پێکهاتەکان و بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوانی شارەکە بێت، بەهیچ شێوەیەک نابێت ناهەقی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی کورد بکرێت .

دژوار فایق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: وەکو لە ڕاگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە دیارە نیازێک هەیە زەوی بدرێت بە ڕۆژنامەنووسان لە کەرکووک لەلایەن پارێزگای کەرکووک و وزارەتی ئاوەدانکردنەوەوە، بۆیە ئێمە پێمان باشە ئەگەر کارێکی لەو جۆرە بکرێت، کاریکی باشە و پێویستە زەوی بدرێت بەو ڕوژنامەنووسانی، بە بەڵگەوە پیشەیان ڕۆژنامەنووسییە نەک خەڵکی تر، هاوکات دەبێت ئەو ڕۆژنامەنووسانە خەڵکی کەرکووکیش بن و پشت بە تۆماری ۱۹٥۷ ببەسترێت.

گوتیشی: دەبێت دابەشکردنی زەوی بە عەدالەت بەسەر رۆژنامەنووسی هەموو پێکهاتەکاندا دابەش بکرێت و بەگوێرەی ژمارەی دانیشتوانی شارەکە بێت،  بەهیچ شێوەیەک نابێت ناهەقی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی کورد بکرێت، دەبێت زەوی بدرێت بەوانەی ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانیشن نەک تەنها سەندیکای رۆژنامەنووسانی عیراق.

دژوار فایق باسی لەوەش کردووە: نابێت لە ئیدارەی پارێزگای کەرکووک و شارەکانی تری ماددەی ۱٤٠ کارێک بکرێت دژی ناوەڕۆکی ماددەی ۱٤٠ بێت، ئەم بابەتەش لە کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی ۱٤٠ باس کراوە و بووەتە بڕیار و نێردراوە بۆ حکوومەتی عێراق و هەموو جۆرەکانی تعریب ڕەت دەکەینەوە بە هەر شێوازێک بێت، چونکە خزمەتی کەرکووک و شارەکانی تری سنووری ماددەی ۱٤٠ ناکات و زیان بە برایەتی و پێکەوە ژیان دەگەیەنیت.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار