ئیدارەی پارێزگای مووسڵ: هەرێم هەمیشە گرنگی بە پێکهاتەکان داوە

مووسڵ_KDP.info _ جێگری پارێزگاری موسڵ باس دەڵێت، هەرێمی کوردستان بە شوێنێکی ئارام لە هەموو عێراق بۆ هەموو پێکهاتەکان دادەنرێت و هەمیشە شوێنی پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکان بووە و سەرۆکی حکوومەت خۆیشی لە یەکەم ساتی ڕووداوەکەی حەمدانییە لەسەر خەت بووە.
جێگری پارێزگاری مووسڵ ڕەفعەت سمۆ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: هەرێمی کوردستان هەمیشە شوێنێکی ئارام بووە بۆ هەموو پێکهاتەکان لە سەرەتای شەڕی داعش تاوەکو ڕووداوی حەمدانییە و لە دەستپێکی ڕووداوەکە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتە سەرخەت و بە هەموو شێوەیەک هاوکاری زیانلێکەوتووانیان کردووە و تا ئێستاش بەردەوام بووە و دەرگای نەخۆشخانەکان و تیمە تەندروستییەکان لەخزمەت خەڵکدابوون، ئەمەش وای کردووە خەڵکی مووسڵ زۆر دڵخۆش بن بەو کارانەی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە هەرێمی کوردستان لانەی پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکانە، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش گرنگی تایبەت بە هەموو پێکهاتەکان دەدات بەبێ جیاوازی.
ڕەفعەت سمۆ گوتیشی، لەکاتی هاتنی داعشیش دەرگای بۆ سەدان هەزار ئاوارە کردەوە، بۆیە هەرێمی کوردستان ناسراوە بە وارێکی ئارام بۆ هەموو خەڵکی عێراق ، ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد و مەکتەبی ڕێکخستنی پارتیش کاک نەوزاد بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداریمان لە پرسەی قوربانیان کرد لەحەمدانییە، ئەمڕۆش سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لەپرسەی قوربانیان کرد ، بۆیە هەرێمی کوردستان جیاوازی لە نێوان هیچ پێکهتەیەک ناکات و گرنگی بەهەمووان دەدات بێ جیاوازی.
سمۆ باسی لەوەشکرد، بڕیاردراوە قوربانیان قەرەبوو بکرێنەوە ئەوانەی شەهید 10ملیۆن دینار وئەوانەی برینداریش 5ملیۆن دیناریان پێدەدرێت و شەهیدەکانیش وەکو شەهید هەژمار دەکرێن.
بڵند ئیبراهیم




