سەرۆکی حکومەت بریندارانی کارەساتەکەی بەخدێدا بەسەردەكاتهوه و بەشداری لە پرسەی قوربانییان دەکات

ئێوارهى ئهمڕۆ شهممه 9/30 مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، سەردانی نهخۆشخانهى ئیمێرجێنسى له شاری ههولێر کرد و بریندارانى ڕووداوى ئاگركەوتنەوەى بەخدێدا (حەمدانییە)ی بهسهركردهوه و له دۆخى تەندروستییانی پرسی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن.
سهرۆكی حکومەت ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی ههموو پشتگیرى و یارمەتییەکی پێویست بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە دووپات كردهوه.هەروەها سوپاسی وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کرد کە لەگەڵ ڕوودانی کارەساتەکە، دەستبەجێ بە هانای لێقەوماوانەوە چوون.
پاشان سەرۆکی حکومەت لە قەزای عەنکاوە، بەشداری لە پرسە و ماتەمینی قوربانییانی کارەساتەکە کرد و پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە کەسوکار و بنەماڵەکانیان گەیاند





