٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زۆزانی: پارتی ھەموو ئامادەکارییەکی لە شنگال کردووە بۆ ھەڵبژاردن

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسێکی پارتی لە شنگال ئاشکرای کرد: پارتی لە دەڤەری شنگال ٢١ کاندیدی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ھەیە، دەشڵێ: لە شنگال و لە ناو کەمپی ئاوارەکانیش ئامادەکاری باشمان کردووە بۆ ھەڵبژاردنی ئەمساڵ.

ئیدریس زۆزانی، کارگێڕی لقی ١٧ی پارتی لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئێمە لە سنووری لقی ١٧ی شنگال ئامادەکاریمان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کردووە، بەتایبەتی لەناو کەمپی ئاوارەکان، چونکە ١٤ کەمپی ئاوارەی شنگال لە سنووری دھۆک ھەن و زۆربەشیان لەناو کەمپەکان بەشداری ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن، بەپێی یاسای ھەڵبژاردن ئاوارەکانی شنگال دەتوانن لەناو کەمپەکان دەنگ بدەن.

بەرپرسەکەی پارتی لە شنگال گوتیشی: لەناو شنگالیش بۆ هەڵبژارن ئامادەکاریمان دەست پێ کردووە، ڕاستە ئێمە بارەگامان لە دەڤەری شنگال نەماوە، بەڵام لەڕێگەی کادیر و ڕێکخستنەکانی پارتی ئامادەکاریمان کردووە، ئەگەر کێشە و ئاستەنگ بۆ ئێمە دروست نەکرێت کەمپینی ھەڵبژاردن دەبەینە شنگال.

لەبارەی کاندیدانی پارتی لە شنگال ئیدریس زۆزانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لە دەڤەری شنگال وەک پارتی ٢١ کاندیدمان ھەیە بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و پێشبینی دەکەین لەو ژمارەیە پێنج تا شەش کاندیدی ئێمە سەرکەون و دەنگی پێویست بەدەست بێنن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار