٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەنجا و دوو ساڵ بەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی بارزانی نەمردا تێدەپەڕێت

سەرچاوە: KDP.info

بەر لە 52 ساڵ ڕژێمی ئەو کاتی عێراق لەڕێگەی بەکارهێنانی ژمارەیەک مامۆستای ئاینی هەوڵی تیرۆرکردنی بارزانی نەمری دا و بەرپرسی لقی پارتیش لە باڵەکایەتی پێی وایە بەهۆی ئەو ڕێزەی لە مامۆستایانی ئاینی دەگیرا ڕژێم لەو ڕێگەیەوە هەوڵی تیرۆرکردنی بارزانی نەمری دا. 

کرمانج عزەت، بەرپرسی لقی 26ی باڵەکایەتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بەر لە 52 ساڵ ڕژێمی ئەو کاتی عێراق وای بیردەکردەوە ئەگەر کۆتایی بە بارزانی نەمر بێنن کێشەیەک بەناوی کێشەی کورد نامێنێ و دۆزی کورد کۆتایی دێت، ئەوەبوو لەڕێگەی بەکارهێنانی ژمارەیەک مامۆستای ئاینی لە ڕۆژی 30ی ئەیلوولی ساڵی1971 لە بارەگای خۆی لە حاجی ئۆمەران هەوڵی تیرۆرکردنی بارزانی نەمر درا.

بەرپرسەکەی پارتی گوتی: سروشتی پارتی و بارزانی وایە زۆر ڕێز لەمامۆستای ئاینی دەگرن و هەموو کەس وەک مامۆستای ئاینی بە ئاسانی نەدەگەیشتە بارزانی نەمر، بەڵام ڕژێم دەیزانی دەرگای بارزانی و بارەگای بارزانی والایە بۆ زاناو مامۆستایانی ئاینی لەبەر ئەوەیش پیلانەکە بەو شێوەیە دروست کرا.

کرمانج عزەت ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: بارزانی نەمر لە هەوڵی تیرۆرکرنی بێشەرمانەی ڕژێم ڕزگاری بوو ئێستایش بنەماڵەی بارزانی و پارتی بەگشتی ڕێزی تایبەت لە مامۆستایانی ئاینی دەگرن، ڕژێم و تاقمەکەی هەر ڕووڕەشییان بۆ مایەوە، کێشەی کورد بە تیرۆرکردنی بارزانی کۆتایی نایە، چونکە بناغەی کوردایەتی بارزانی نەمر داینایە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار