ئومێد خۆشناو بۆ KDP: ئیتر هیچ بیانوێك قبوڵكراو نییه تا هه‌ڵبژاردنی كوردستان له‌مپه‌ری له‌به‌رده‌م دروست بكرێت

ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات هیچ پاساوێك قبوڵكراو نییه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوا بخرێت یان ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ری له‌به‌رده‌م دروست بكرێت.
ئومێد خۆشناو بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: هیوادارین له به‌غداوه هیچ لایه‌نێكی سیاسی یان هیچ ئاراسته‌یه‌ك نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دروست بكات، ناكرێت له‌ناوخۆی كوردستانیش پاساو بۆ هه‌ر چەشنه دواكه‌وتنێك هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك دامهزاروهیهكی یاسادانان و چاودێری به‌هۆی بڕیاری دادگای فیدڕالییه‌وه كاره‌كانی ڕاگیراوه، ئه‌وه‌ش ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌هه‌مان شێوه، هه‌ردوو دامه‌زاروه دامه‌زراوه‌ی گرنگن بۆ چاودێری به‌ڵام ئێستا په‌كیان كه‌وتووه جیا له‌وه‌ش كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه په‌ك خراوه بۆیه ناكرێت دامه‌زاروه فه‌رمییه‌كانی كوردستان چیتر بكرێنه قوربانی بیانووی سیاسی و پاساوی سیاسی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هیوادارین له به‌غداوه به زووترین كات ده‌نگ له‌سه‌ر كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بدرێت، ئه‌ویش به پاساوی سیاسی پهكنهخرێت تا گرفت له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دروست بێت هه‌رچی زووه ده‌ست بكرێت به ئاماده‌كاری و له‌كات و واده‌ی خۆی كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دایناوه هه‌ڵبژاردن بكرێت.




