٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی لە لقی 17ی شنگال گۆڕانکاری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ_KDP.info-  جێگری یەکەمی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتی: خۆمان زۆر باش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە مووسڵ ئامادەکردووە و لیستێکی بەهێزمان هەیە، لە لقەکانی سەر بە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای مووسڵ لە لقی 14 گۆڕانکاری تەواو بووە و بەرنامە دانراوە، لەلقی 17ی شنگالیش گۆڕانکاری دەکرێت.

مەحمود ئێزدی، جێگری یەکەمی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: سەرجەم کاندیدانی ئێمە پەسەندکراون و ئەو دوو کاندیدەیش باس دەکرا کێشەیان هەیە ئەویش چارەسەر بوو و ئێستا هەر 52 کاندیدی ئێمە پەسەندکراون، ئێمە لیستێکی بەهێزمان بۆ هەڵبژاردن هەیە و هەمووپێکهاتەکانی لەخۆ گرتووە، چاوەڕێ دەکەین ئەنجامی باش لەو هەڵبژاردنە بەدەست بێنین.

مەحمود ئێزدی گوتیشی: مەخمور و شنگال لقەکانیان یەکلایی نەکراونەتەوە تەنها لە دەنگدان  مافیان هەیە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەنگ بدەن، بەڵام بۆ گۆڕانکاری هەردوو مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر و دهۆک بڕیاری لێ دەدەن، تەنها لقی 14 ولقی 17 سەر بە ئێمەن و گۆڕانکارییەکان ئێمە ئەنجامی دەدەین ، بۆیە لقی 14ی مووسڵ گۆڕانکاریان تێدا کراوە و یەکلایی بۆتەوە و دەست بەکاریش بوونە، تەنها لقی 17ی شنگال ماوە.

ئێزدی باسی لەوەشکرد: بەرنامە هەیە گۆڕانکاری لە لقی 17ی پارتی لە شنگالیش دەست پێ بکات، بۆیە لە ماوەی داهاتوو گۆڕانکاری لەو لقەش دەکرێت، ئێمەش ئاگادارین و بەرنامەشی بۆ دانراوە، تەنها ماوە دەست بە گۆڕانکارییەکە بکرێت.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار