٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد خۆشناو: مەترسییەکانی لافاو کەمتر دەکەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بە ئەنجامدانی رێکار و رێوشوێنەکان مەترسییەکانی لافاو کەمتر دەبنەوە، بەڵام ناتوانین گەرەنتی ئەوە بکەین کە لافاو روونادات، هەروەها بەهۆی گرفتی دارایی ئەمساڵ دروستکردنی چەند پۆندێک ئەنجام نەدراون.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە ناتوانین گەرەنتی ئەوە بکەین کە لافاو روونادات، چونکە لە هیچ وڵاتێک ئەو گەرەنتیە نادرێت، بەڵام بە ئەنجامدانی رێکار و رێوشوێنەکان مەترسییەکانی لافاو کەمتر دەبنەوە.

دەشڵێت: لە چەند ساڵی رابردوودا زۆر گرفتمان هەبووە، وەک گۆڕانکارییەکانی کەش وهەوا و هەروەها بە بەردەوام لە هاویناندا کێشەی ئاومان لە شاری هەولێردا هەبووە، ئێستاش لە پایز تاوەکو بەهار ئامادەکارییەکان بەردەوام دەبن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو.

گوتیشی: ساڵی 2023 ساڵێکی سەخت بوو بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەدەستهێنانی شایستەکانی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و هەروەها بودجەی پڕۆژەکان، هەموو ئەوانە گرفتی گەورەی لەپێشبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پلانە ستراتیژییانەی هەبوون لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو و ئاوی ژێرزەوی و دابینکردنی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار، هەموو ئەوانە لە پلانەکان ماون. بەڵام بەهۆی گرفتی داراییەوە ئەمساڵ دروستکردنی چەند پۆندێک ئەنجام نەدراون.

هەواڵی پەیوەندیدار