٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ پڕۆژەکانی وەبەرھێنان ڕێنمایی دەردەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسێکی دەستەی وەبەرھێنان ئاشکرایکرد، دوای پێداچوونەوە بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بۆ دروستکردنی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان ڕێنمایی دەردەکرێن و لەمەودوا بەپێی مەرج و ڕێنمایی نوێ مۆڵەت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەدرێت.

د. ھەڤال ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مۆڵەت دان بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ڕاگیراوە، لیژنەیەک خەریکی پێداچوونەوەیە بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان دەست بە پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەکانی بواری نیشتەجێبوون دەکرێتەوە، ئەوانەی لە چوارچێوەی کەرتی وەبەرھێنان جێبەجێ دەکرێن، بەڵام بە مەرج و ڕێنمایی نوێ مۆڵەت بە پڕۆژەکان دەدرێت.

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی دھۆک گوتی: ئەمجارە پلانێکی نوێ بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەبێت، بەگوێرەی پێویستی ھەر ناوچەیەک یان شارێک مۆڵەت بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەدرێت و وەک پێشتر بەو زۆری و بۆرییە مۆڵەت نادرێت.

د. ھەڤال ئاکرەیی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئەگەر شوێنێک پێویستی بە پڕۆژەی نیشتەجێبوون نەبێت مۆڵەتی جێبەجێکردنی پڕۆژە لەو دەڤەرە نادرێت بە ھیچ وەبەرھێنەرێک، چونکە زیادەیە، کوالێتی پڕۆژەکان بەرچاو گیراوە ئەمەیش کاریگەری خۆی دەبێت بۆ ئەوەی  لەڕووی زانستی ئەندازیاری پڕۆژەیەکی باش پێشکەش بە ھاووڵاتییان بکرێت.


قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار