مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حاجی مەولود خدر ئاغای بناوی دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجی مەولود خدر ئاغای بناوی دەکات.
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجی مەولود خدر ئاغای بناوی.
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول خوالێخۆشبوو (حاجی مەولود خدر ئاغای بناوی) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین، ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
28/ 9 /2023




