سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوەکەی حەمدانیە: ئامادەی هەموو هاوکارییەکین

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی خێزان و کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکەی حەمدانییە کرد.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوسۆزى و هاوخه‌میى قووڵم پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و قوربانییانه ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو له ڕووداوێكى دڵته‌زێندا له هۆڵێكى بۆنه‌كان له قه‌زاى حه‌مدانییه، گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون.
له خواى مه‌زن داواكارین گیانى قوربانییان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت. هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران و به‌ركه‌وتووان ده‌خوازین. له‌م كاته سه‌خت و به ئازاره‌دا، بیر و خه‌یاڵمان لاى ئه‌وانه و ئاماده‌ى هه‌موو یارمه‌تیدان و هاوكارییه‌كین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/9/27




