مەسروور بارزانی پەیامێكی بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د،خ) بڵاو كردەوە

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
به بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حەزرەتی محه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌و بۆنه پیرۆزه، ببێته هۆی گرنگیدان بە بەها و ڕەوشتە بەرزەکانی ئایین و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی و خوشەویستی لە نێوان گەلان و ئایینە جیاوازەکان.
مه‌سروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان




