کارگەی دروستکردنی ئاوی میوە لە دهۆک لە قۆناغی کۆتایی دایە

دهۆک _KDP.info_ بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک گوتی: کارگەیەکی ئاوی میوە لە مانگێشکێ لە دهۆک دورست دەکرێت، ئێستا لەقۆناغی کۆتایی دایە، سودێکی زۆری بۆ جوتیاران دەبێت و دەتوانێت بە هەزاران تەن میوە وەربگرێت و بیکاتە ئاوی میوە، بۆیە ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ.
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: کارگەی ئاوی میوە لە پارێزگای دهۆک لە مانگێشکێ دروست دەکرێت و قۆناغی زۆر باشی بڕیووە و لە قۆناغی کۆتایی دایە، ئامێرەکانی بۆ دابین دەکرێت و تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەت جوتیارانی خۆشەویستی دەڤەرەکەمان.
ئەحمەد جەمیل گوتیشی: ئەوە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران و دەبێتە پاڵپشتێکی باشی جوتیاران کە دەتوانی بە هەزاران تەن میوە وەربگرێت و بیکاتە ئاوی میوە، بەتایبەت سێو و ترێ.
بڵند ئیبراهیم




