د. هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/٩/٢٤، د.هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازیی لە مەمەت مەولود یاکوت، کۆنسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا دۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی هەرێمی کورستان و عێراق و ناوچەکە، هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق، ماف و شایستە داراییەکانى هه‌رێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستوور و بودجەی گشتیی عێراقدا خرایه‌ڕوو. له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە كه ڕێگە نەدرێت خاکی هەرێمی کوردستان بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێندرێت و وڵاتانی دراوسێش ڕێز لە سەروەریی خاکی هه‌رێمی کوردستان و عێراق بگرن.




