٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتێک لە بارەی ڕووداوەکانی کەرکووک ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد: حەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتی لیژنەی بەرگری و ئاسایش پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکرێت.

سەگڤان سندی، ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایش بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: دوای ڕووداوەکانی 2ی ئەیلوولی شاری کەرکووک لیژنەیەکی پەرلەمانیی سەردانی شاری کەرکووکی کردووە و لە نزیکەوە لە ڕووداوەکانی ئەو شارەی کۆڵیوەتەوە کە تێیدا چوار گەنجی کورد شەهید بوون و ژمارەیەکی زیاتریش برینداربوون.

ئەندامەکەی لیژنەی بەرگری و ئاسایش گوتیشی: لیژنەکە خەریکی ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەیە و بڕیارە حەفتەی داهاتوو وردەکاری چۆنییەتی ڕووداوەکانی کەرکووک لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێکدا پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بکات.

سەگڤان سندی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لیژنەی بەرگری سەرەداو و بەڵگەی پێویستی دەستکەوتووە لەسەر خۆپیشاندان و ڕووداوەکانی شاری کەرکووک، هەموو بەڵگە و دیکۆمێنتەکان خراونەتە ناو ڕاپۆرتی لیژنەکە بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار