شانشینی هۆڵەندا گرنگی بە سەقامگیری و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان دەدات

لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی کرا لە بەڕێز یاکۆ بێرەندس، کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و بەڕێز یەلە یۆخم داتسێ، بەرپرسی بەشی سیاسی کونسوڵخانە.
لە دیدارێکی سیاسیدا بە گەرمی بەخێرهاتنی کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا و بەرپرسی بەشی سیاسی کونسوڵخانە بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) کرا، لە پەرسپەکتیڤی پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە شیکردنەوە لەسەر چەندین پرسی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی کرا و جەخت لە گرنگی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان شانشینی هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان کرایەوە و لەگەڵ کۆنسوڵی گشتی و بەرپرسی کاروباری سیاسی هۆڵەندا لە کوردستان تاووتوێی چەندین بابەتی جێی بایەخ کرا.
کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ سەردانی پەیوەندییەکانی دەرەوە و گەشەپێدان و فراوانکردنی ئەو پەیوەندییانەی لەگەڵ کونسوڵەکانی پێشووی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجامی سەردانەکانی شاندەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لە ڕابردوودا بۆ شانشینی هۆڵەندا ئەنجام دراون و ئەو پەیوەندییانەی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی و پارتە سیاسبیەکان و دامەزراوەکانی وڵاتەکەی لە ڕابردوودا گەشەسەندنی بەخۆیەوە بینیوە بە گرنگ زانی و ڕایگەیاند: هەردوولا دەتوانن هاوکار بن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و بیروڕا ئالوگۆڕ کرا لە سەر هەماهەنگی لە چەندین بواری جێی بایەخ بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان شانشیتی هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان.
لە لایەکی ترەوە کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا ئاماژەی بە سیاسەت و هەوڵەکان و گرنگیدانی وڵاتەکەی بە هەرێمی کوردستان دا و لە شەڕی بنبڕکردنی تیرۆر و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش لە کوردستان و ناوچەکە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی تیرۆر دی و لە مەشق و ڕاهێنانکردن بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کە لە ماوەی ڕابردووشدا هەموو هەوڵێکیان داوە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان یەکگرتنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە نێو وەزارەتی پێشمەرگەدا بگاتە ئەنجام.
هەروەها شانشینی هۆڵەندا لە بواری ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و زانست و پەروەردە و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە ئاوارەکانی شەڕ و لە چەندین بواری تر دا پشتبوانی لە هەرێمی کوردستان کردووە. کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا نیگەرانی خۆی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک و کاریگەرییەکانی بەسەر پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی و دیالۆگی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ خستە ڕوو و ڕایگەیاند: وڵاتەکەی گرنگی بە سەقامگیری هەرێمی کوردستان و پێکەوەژیان و لێبووردەیی لە هەرێمی کوردستان لە نێوان هەموو ئایین و نەتەوەکان دەدات و پێشکەوتن و سەقامگیری عێراق پەیوەستە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی سیاسی و دەستووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان دا.
هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان سوپاس و ستایشی هاوکاری و پشتگیری بەردەوامی گەل و حکوومەتی شانشینی هۆڵەندای کرد لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەزموونی سیاسی و دیموکراسی و پێکەوەژبان و گەشەپێدان لە کوردستاندا.
لە دیدارەکە دا بە فراوانی لە دیدگای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە شیکردنەوە بۆ دۆخی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی کرا، بەتایبەتی ئەو کێشە سیاسییانەی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵدا هەنە، باسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان کرا و پێشێلکارییەکانی مافە دەستووریەکان و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پرسی بودجە و مووچە و هەناردەنەکردنی نەوت و درووستکردنی گرفت لە بەردەم پێشخستنی کەرتی سامانە سرووستییەکان و نەبوونی هاوکاری فیدراڵی لەنێوان بەغدا و هەرێم لەسەر چەندین بابەت کە خزمەت بە باشترکردنی بژێوی ژیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتییان کرا، سەبارەت بە شاری کەرکووک، باسی ڕێگرینەکردنی هێزە ئەمنییەکان و سوپای عێراقی کرا لەو توندووتیژییانەی لە کەرکووک ڕوویاندا و چەندین کەس لە خەڵکی سڤیل بە ناهەق شەهید و بریندار بوون، پرسی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک و کاریگەرییەکانی دەستێوەردانی هێزەکانی ئەمنی و سوپای عێراق لە تێکدانی دۆخی ئاسایش و سەقامگیری و شێواندنی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و تەشەنەکردتی توندوتیژی و سەرهەڵدانی سیاسەتی تاییفەگەری لە عێراق کاریگەری نەرێنی دەبێت بەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێریش دەخاتە بەردەم مەترسییەوە، هەر بۆیە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسی، لە کوردستانەوە داوا لە وڵاتانی دۆستی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و جیهانی ئازاد دەکەین پشتیوان و هاوکاری هەرێمی کوردستان بن بۆ گوشار خستنە سەر حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بۆ جیبەجێکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.




