٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە نەینەوا پارتی دەنگی باش بەدەست دێنێت"

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ_KDP.info_ یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا گوتی: بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان خۆمان زۆر باش ئامادەکردووە، ئەگەر غەدرمان لێ نەکرێت دەبینە لیستی یەکەم، جەختیشی کردەوە ، دوای گەرانەوەی پارتی بۆ مووسڵ پێشوازیەکی زۆر باشمان لێکراوە لە لایەن پێکهاتەکان و خەڵکی مووسڵ.

یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا، مەحمود ئێزدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە پارێزگای موسڵ ئێمە 52 کاندیدمان هەیە و کۆبوونەوەی بەردەوامی لقەکان دەکرێت و سەردانی چین و توێژەکان دەکەین، کاندیدەکانیشمان لە هەموو پێکهاتەکانن، بۆیە گەر غەدرمان لێ نەکرێت دەبینە لیستی یەکەم لەسەر ئاستی پارێزگای مووسڵ و زۆرترین کورسی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەدەست دێنین.
مەحمود ئێزدی گوتیشی: بەردەوام سەردانی قەزا و ناحیەکان دەکەین و خەڵک پێشوازییەکی زۆر باشمان لێ دەکەن، ئێستا مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی و لقی پارتیش لە مووسڵ هەیە، بەردەوام چالاکیمان هەیە و خەڵکیش بەردەوام سەردانمان دەکەن، ئێمەش پێشوازی باشیان لێ دەکەین و کار بۆ داواکارییەکانیان دەکەین، بۆیە لەماوەیەکی نزیکدا بەرنامەیەکی باشتر بۆ هەڵبژاردنەکان دادەنێین، بۆ ئەوەی بتوانین  کارێکی باش بکەین بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ.
ئێزدی باسی لەوەشکرد: گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مووسڵ بۆتە جێگەی خۆشحاڵی هەموو پێکهاتە و چین و توێژەکانی شارەکە، چونکە دەزانن ئامانجی پارتی لە گەڕانەوەی خزمەتکردنی هەموو خەڵکی مووسڵە بێ جیاوازی، پارتیش گرنگی بە هەموو پێکهاتەکانی ئەو پارێزگایە دەدات.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار