پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

بۆ كۆچى دواییى پێشمه‌رگه‌ى تێكۆشه‌رى شۆڕشى ئه‌یلوول و گوڵان و ڕاپه‌ڕین، خوالێخۆشبوو خدر محه‌مه‌دئه‌مین ئاغا، براى شه‌هیدانى قاره‌مان فه‌تاخ ئاغا و عه‌بدوڵڵا ئاغا و د. ڕزگار ئاغا، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم پێشكه‌ش به خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و كه‌سوكار و هاوڕێیانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى درێژى به خزمه‌ت و پێشمه‌رگایه‌تى به‌خشى و له خانه‌واده‌یه‌كى دڵسۆز و تێكۆشه‌ره كه خزمه‌تێكى زۆریان به كوردستان كرد و له‌وپێناوه‌دا شه‌هید و قوربانییان داوه و ڕه‌نجێكى زۆریان كێشاوه. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/9/24




