وەزارەتی خوێندنی باڵا: پیرۆزبایی لە دەرچووانی پۆلی 12 دەکەین

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە ئەنجامی زانکۆلاین رایگەیاند، هەموو ئەو دەرچووانەی ئەمساڵ فۆڕمیان پڕکردووەتەوە وەرگیراون.
د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندن باڵا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمساڵ هاوشێوەی سێ ساڵی رابردووی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو دەرچووانەی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە وەرگیراون.
د. خەتاب ئەحمەد راشیگەیاند، پیرۆزبایی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە دەرچووانی پۆلی 12 دەکەن کە ئەمساڵ ناویان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دەردەچێت.




