٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کرمانج عەبدوڵڵا: پارتی پەیوەندی لەگەڵ ھەموو لایەنەکان ھەیە

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسێکی پارتی ئاشکرایکرد: ئێستا پارتی پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ یەکێتی و ھەموو لایەنە سیاسییەکان ھەیە. گوتیشی: بەھێزبوونی پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی کاریگەری لەسەر ڕەوشی ھەرێمی کوردستان ھەیە.

کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی ١٦ ی پارتی لە ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: پارتی بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی و ھەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ھەیە، بەڵام دیار نییە کەی ھەردوولامان کۆدەبینەوە، لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکانی دیکەش پەیوەندیمان ھەیە، چونکە ئەگەر  پارتی و یەکێتی نێوانیان باشبێت و بەھێزبێت کاریگەری لەسەر ڕەوشی ھەرێمی کوردستان دەبێت، دەستکەوتەکانیشمان زیاتر پارێزراو دەبن.

کرمانج عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: باشبوونی پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی  وا دەکات نەیارەکانمان کەمتر دەستوەردان لە ھەرێمی کوردستان بکەن و زەفەر بە کورد ببەن، چونکە یەکبوونی پارتی و یەکێتی کەلێن بۆ کەس ناهێڵێتەوە دەست بخاتە نێوان کاروباری نێو ھەرێم، ئێمە خوازیارین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتی و ھەموو لایەنەکان لە ئاستێکی باشدابن، لەبەر ئەوەی گەرەنتی پاراستنی کوردستانە.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار