نوژەنکردنەوەی ڕێگای نێوان "هەولێر و خەبات" بەردەوام دەبێت
__2023_09_23_h16m10s54__ER.jpg)
هەولێر_KDP.info_ بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر گوتی: نوژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر بۆ خەبات بەردەوامە و قۆناغی یەکەم کۆتایی پێهاتووە و قۆناغی دووەم دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر، عیماد محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: نوژەنکردنەوەی ڕێگای نوان هەولێر و خەبات بەردەوامە و قۆناغی یەکەم تەواو بووە کە هەموو 6.6کم و قۆناغ بە قۆناغ نوژەن دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی هەمووی پێکەوە تێکنەدرێت و خەڵک هەراسان نەکرێت و گرفت بۆ هاتوچۆی خەڵک دروست نەبێت هەر جارە و بەشێک نوژەندەکرێتەوە.
عیماد محەمەد گوتیشی: دەست بە قۆناغی دووەم دەکەین و ئەو گرفتەی هەبوو چارەکرا و دەست پێدەکرێتەوە، ئەگەر سیولە هەبێت بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی پێش هاتنی وەرزی زستان تەواو بکرێت، چونکە خۆی ملیارێک و400ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و بەپێی ئەو پارەیەی تەرخان دەکرێت کار دەکرێت، ئەوەی گرنگە ەوەیە کارکردن لە نوژەنکردنەوەی رێگاکە دەستی پێکردووەتەوە.
بڵند ئیبراهیم




