٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"داوا لەیەکێتی ئەورووپا کراوە هەڵوێستێکی بەهێزتریان بۆ پشتگیری هەرێمی کوردستان ھەبێ"

سەرچاوە: KDP.info

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا زانیاری دا کە داوایان لە یەکێتی ئەوروپا کردووە هەستیار بن سەبارەت بەو هەوڵانەی بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان لەئارادان و یەکێتیی ئەوروپا هەڵوێستێکی بەهێزتریان هەبێ بۆ پشتگیری لە هەرێمی کوردستان.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: سەردانی ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا (EEAS)مان کرد،  لە میانەی دیدارەکەدا چەند پرسێکی گرنگیی پەیوەست بە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا تاووتوێکران.

دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی گوتیشی:  تەوەرێکی سەرەکی دیدارەکە بریتی بوو لە باسکردنی دوا پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق و داوامان لە یەکێتیی ئەوروپا کرد هەستیار بن سەبارەت بەو هەوڵانەی بە ئامانجی لاوازکردنی هەرێمی کوردستان لەئارادان، داوامانکرد یەکێتیی ئەوروپا هەڵوێستێکی بەهێزتریان هەبێ بۆ پشتگیری لە هەرێمی کوردستان کە لە بەرژەوەندی هەردوولا دایە و گەرەنتی سەقامگیریە لە عێراق و ناوچەکەدا.

ئاژگەیی باسی لەوەشکرد:  پرسی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی پارێزگاکان و ئاڵۆزییەکانی ئەو دوایەی کەرکوک و چەند بابەتێکی تری گرنگ تەوەری تری دانیشتنەکە بوون.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار