مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەرحەد ئاغا رەش دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو سەرحەد رۆستەم ئاغا رەش دەکات.
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو، سەرحەد رۆستەم ئاغا رەش
بە داخ پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی سنووری شارباژێر خوالێخۆشبوو (سەرحەد رۆستەم ئاغا رەش)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵان و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
21/9/2023




