٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەسەر پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە یەک هەڵوێستن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا_KDP.info_ ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەسەر پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە یەک هەڵوێستن، گوتیشی ڕێگە نادەین دانیشتن بکرێت ئەگەر دەنگ بە پڕۆەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەدرێت.

شێروان دووبەردانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: هەندێک لایەنی سیاسی ڕێگرن لە دەنگ دان بە پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵبجە، ئێمەش وەکو فراکسیۆنە کوردستانییەکان هاوهەڵوێستین لەسەر ئەوەی پێویستە دەنگ بەو پڕۆژەیاسایە بدرێت و پەسەند بکرێت، بۆیە ڕازی نەبووین دانیستنی ئەمڕۆ بکرێت.

شێروان دووبەردانی گوتیشی: هەندێک لایەنی سیاسی قبوڵ ناکەن دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کار و دەنگی لەسەر بدرێت، ئێمەش وەکو فراکسیۆنە کوردییەکان سوورین لەسەر پێویستی پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە، چونکە هەندێک فراکسیۆنی شیعە و سونە داوا دەکەن چەند قەزایەکی دیکەش بکرێنە پارێزگا.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار