سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له یه‌كێتیى زانایان ده‌كات

له یادى په‌نجا و سێ ساڵه‌ى دامه‌زراندنیدا، به گه‌رمى پیرۆزبایى له به‌ڕێزان سه‌رۆك و مه‌كته‌بى ته‌نفیزى و ته‌واوى ئه‌ندامانى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
ڕۆڵ و خه‌بات و تێكۆشانى مامۆستایان و زانایانى ئایینى و یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان له سه‌رده‌مى شۆڕش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌مكاریدا، هه‌روه‌ها ئاماده‌یى و كاریگه‌رییان له ئێستاى ئازادى و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان و هه‌وڵ و كۆششیان له‌پێناو پاراستنى مافه‌كانى زانایانى ئایینی‌دا، به‌رز و به ڕێزه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.
مامۆستایان و زانایانى ئایینى، ڕۆڵێكى كارا له بره‌ودان به گیانى ته‌بایى و لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى وتارى ڕق و تیرۆر و توندڕه‌وى و پاراستنى به‌ها جوانه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان ده‌گێڕن، ئه‌ركێكى پیرۆز له گه‌یاندنى په‌یامى چاكهخوازى و میانڕه‌وى و نیشتمانپه‌روه‌رى جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، بۆیه وه‌ك هه‌میشه ده‌ستخۆشى و پشتگیری‌یان لێده‌كه‌ین، جه‌خت له پاراستنى مافه‌كانیان و باشتركردنى گوزرانیان ده‌كه‌ینه‌وه.
خواى مه‌زن پارێزه‌ر و پشتیوانى هه‌موومان بێت و هیواى سه‌رفرازى بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوام.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/9/21




