بەرپرسێکی پارتی: خزمەتی بەردەواممان سەرمایەیەکی گەورەیە بۆ ئەوەی ئێمە ئامادەی هەڵبژاردن بین

ئاکرێ_KDP.info_ بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و خزمەت و خەبات و قوربانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەو خزمەتانەی بەردەوام لەڕێگەی حکوومەتەوە پێشکەشی خەڵکی دەکات سەرمایەیەکی گەورەیە زەدەست ئێمەوە بۆیە ئامادەبین بۆ هەڵبژاردن.
دکتۆر مەردان خدر : بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و خۆشمان تەواو ئامادە کردووە، چونکە خەبات و قوربانیدانی بەردەوامی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەتایبەت ئەو خزمەتە بەردەوامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیکات کە پێکهێنەری سەرەکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، نیشانەی ئەوەیە ئێمە ئامادەین.
دکتۆر مەردان خدر گوتیشی: جگە لەوە خزمەتی بەردەوامی ئێمە بۆ خەڵک و چارەسەری کێشە و گرفتەکانی خەڵکی خۆمان لەڕێگەی ئۆرگانەکانی خۆمان سەرمایەیەکی گەورەیە بەدەستمانەوەیە، بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادەیە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیارە لەم مانگەوە بە فەرمیی دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات کە بڕیارە لە ساڵی داهاتوو بەرێوەبچێت.
بڵند ئیبراهیم




