٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن سەردانی پارێزگاری دھۆك دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٠ـی ٩ـی ٢٠٢٣ دکتۆر سالار عوسمان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی پارێزگاری دهۆك-ی كرد و لە لایەن دكتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك پێشوازیكرا.

ئامانج لەو سەردانە، دروستكردنی ھەماھەنگیی زیاتری نێوان دامەزراوەكانی حكومەت و ئۆرگانەكانی ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو ، ھاوکات تیشك خرایە سەر گرنگی ڕۆڵی ڕاگەیاندن و چۆنیەتی مامەلەكردن لەگەل ڕووداو و پێشهاتە نوێیەكان و ئەرک و بەرپرسیاریەتییە نەتەوەیی و نیشتمانی و جڤاكییەكانی ڕاگەیاندن.
جێگای ئاماژە پێكردنە هەڤاڵ سالح حەیدەر بەرپرسی لقی (٢٠)ـی شێخان و هەڤاڵانی بەش موهەندیس ئەحمەد بریفکانی، ته‌حسین دۆله‌مه‌ری، ئیحسان ئامێدی، محفوز مایی و بێوار عه‌بدولڕه‌حمان ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون.
 

هەواڵی پەیوەندیدار