٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەى ئاسایی خۆی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆبوونەوەى ئاسایی خۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەیی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکوەزیران، کۆدەبێتەوە و تێیدا چەند بڕگەیەک گفتوگۆ دەکرێن.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، پوختەى سەردانی شاندی باڵاى حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران بۆ بەغدا لە رۆژى 14ـى ئەیلوولی 2023، بۆ بابەتی مووچە و بودجەى هەرێم و بڕیارى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەو بارەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەدا، وەزارەتی تەندروستی بابەتی نەخۆشییەکانی سکچوون و کۆلێرا و پێشنیار و رێکارەکانی چارەسەر و خۆپارێزی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست، لەلایەن دامەزراوە تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەخاتە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار