٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی رەشید مەترسییەکانی زێدەڕۆیی ئاوی رایگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەسەر پرسی ئاو و گۆڕانی کەشوهەوا رایگەیاند، هاووڵاتیان بەشێکی گرنگن لەپاراستنی ئاو، هەروەها ئەرکی هەموومانە لە حکوومەت و هاووڵاتی پارێزگاری لە ئاو بکەین.

عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە کۆنفرانسی کەش و هەوا و ئاسایشی خۆراک  مەترسییەکانی زێدەڕۆیی ئاو لە هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سەر پرسێکی گرنگ کۆبووینەوە، ئەویش پرسی گۆڕانکاری کەشوهەوا و قەیرانی ئاوە.

گوتیشی: ئەو دوو ئاڵنگارییە گەورەی کە لەبەردەم جیهاندایە، هەرێمی کوردستانیش پشکی شێری بەرکەوتووە، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا هەم بۆتە هۆکاری دروستبوونی لافاو لەهەمانکاتیشدا دەبێتە هۆکاری وشکە ساڵی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆیە ئەم دوو ئاڵنگارییانەی لەپێشمانە، دەبێت بزانین چۆن پێکەوە ئەو کێشانە کەمبکەینەوە، بێگومان هاووڵاتیانیش بەشێکی گرنگن لەپاراستنی ئاو، هەروەها ئەرکی هەموومانە لە حکوومەت و هاووڵاتی پارێزگاری لە ئاو بکەین.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت:  پێشبینی دەکرێت بۆ ساڵی 2040 یەک لەسەر چواری دانیشتووانی گۆی زەوی تووشی قەیرانی ئاو بێت، بۆیە ئێمەش دەبێت خۆمان بگونجێنین لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانە، ئەمەش پێویستی بە کۆمەڵێک تەکنیک و وردەکاری هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار