د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له کاربەرێکەری كونسوڵخانەی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێم كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٣/٩/١٧، د. هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازیی له رۆدۆلف ریچارد، کاربەرێکەری كونسوڵخانەی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا باس له دواین په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه، گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاووتوێ كران. د. هێمن هه‌ورامی، باسی له دواین هه‌نگاوه‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ڕێگه‌ی ده‌ستوور و دیالۆگ كرده‌وه. دید و تێڕوانینی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ یه‌كڕێزیی نێوماڵی كورد و جێبه‌جێكرنی ڕێككه‌وتنه سیاسی و یاساییه‌كانى په‌یوه‌ست به كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و به‌دیهێنانی ماف و شایسته دارایی و یاساییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخی شنگال و كه‌ركووك دوای ڕووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی شاره‌كه، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی داره‌كه بوون.




