٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ وه‌كاله‌ت كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٩/١٧، د. هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازیی له‌ كاترین شۆ، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌كاله‌ت كرد. 

لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی دواین پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌، کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵیى عێراق و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرا و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ی ده‌ستوور و دیالۆگ كرایه‌وه‌. 

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا د. هێمن هه‌ورامی، دید و تێڕوانینی پارتی دیموكراتی كوردستانى سه‌باره‌ت به‌ پێویستیی جێبه‌جێكرنی ڕێككه‌وتنه‌ سیاسی و یاساییه‌كانى نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و پێویستیی یه‌كڕیزیی نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا له‌ ٢٥ى شوباتی ساڵی ٢٠٢٤ كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دیاریكراوه‌، خسته‌ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار