٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی حکوومەت سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٩/١٧ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی کرد.

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەبارەی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها هیوای خواست ئەم ڕێککەوتنە ببێتە بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور و ڕێککەوتنەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار