٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خولی پاڵەوانەکانی ئاسیا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یانەی هەولێر گوتی: بۆ یەکەمین جار لە مێژووی کوردستان یاریەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئاسیا لە هەرێمی کوردستان لە یاریگای شەهید فەڕەنسۆ هەریری بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواومان کردووە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یانەی هەولێر، ئیبراهیم قادر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ماوەی هەفتەیەکە ئێمە یانەی هەولێر خەریکی ئامادەکارین بۆ بەرێوەچوونی یاریەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا کە لە نێوان قوە جەوییە و سپاهانی ئێرانی لە یاریگای فەرەنسۆ هەریری لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، ئامادەکاری تەواومان کردووە، سبەی یارییەکە کاتژمێر 7:00ی ئێوارە بەڕێوە دەچێت.

ئیبراهیم قادر گوتیشی: دەمانەوێت بە جوانترین شێوە پێشوازی لەو یارییانە بکەین و بەڕێوە بچن، چونکە چەند ڕۆژێکە بەردەوام خەڵک لە عێراق و ئێران بۆ سەیرکردنی یارییەکان دێن بۆ هەولێر، ئێستاش بەردەوامن و چاوەڕێی ئەوە دەکەین نزیکەی 18هەزار کەس وەکو هاندەر لەویاریە بەشداری بکەن.

قادر باسی لەوەشکرد: بۆ یەکەم جارە لە مێژووی کوردستان یارییەکی لەو شێوەیە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت، بۆیە ئەمە بۆ هەرێمی کوردستان ڕووداوێکی مێژووییە، بۆیە ئێمەش دەمانەوێت یاریەکانی لە هەولێر بەڕێوەدەچن بە جوانترین شێوە و بێ کەموکووڕی بن.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار