٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژی دووشەممە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەسەند دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا_KDP.info_  ئەندامی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، هەموو ڕێکارەکانی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بەپاێزگابوونی هەڵەبجە تەواو بووە و ڕۆژی دووشەمە دەخرێتە دەنگدان و پەسەند دەکرێت.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ڕۆژی پێنجشەممە وەکو فراکسیۆنە کوردییەکان سەردانی فراکسیۆنەکانمان کرد بۆ ئەوەی بتواندرێت پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەسەند بکرێت، بەڵام بەهۆی هاتنی شاندی حکوومەتی هەرێم بۆ بەغدا بۆ ڕۆژی دووشەممە دواخرا، بۆیە هیچ گرفتێک لەبەردەم ئەو پڕۆژەیاسایە نییە، چونکە لای هەموو پێکهاتەکان سونە، شیعە و کورد تایبەتمەندی خۆی هەیە، هەر چەندە داوا دەکرا هەندێک قەزای دیکەش بکرێنە پارێزگا، بۆیە ڕۆژی دووشەممە دەخرێتە دەنگدان و پەسەند دەکرێت.

شێروان دووبەردانی گوتیشی: هیچ گۆڕانکاری لە پڕۆژەیاساکە ناکرێت، لە چوار ماددە پێکهاتووە و وەکو خۆی دەبێت کە لە لیژنەی ئێمە ئامادەکراوە و لە لیژنەی یاساییش تەواوکراوە، هەردوو لیژنە ئیمزامان لەسەر کردووە و ئامادەیە بۆ دەنگدان، بۆیە بڕیارە رۆژی دووشەممە پەسەند بکرێت.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار